مه‌ودا میدیا-
به‌پێى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیته‌رى ئه‌مه‌ریكى، له دوو رۆژى رابردوو، ده‌یان چه‌كدارى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان له سوریاوه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان كشاونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، شەوی سێشەممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، 100 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” خاكی سووریایان به‌جێهشتووه و چوونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان”.
به‌پێى ماڵپه‌ڕه‌كه، به‌جێهێشتنى خاكى سوریا له لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه به‌هۆى رێككه‌وتنه‌كه‌ى دیمه‌شق و هه‌سه‌ده‌یه كه له كۆتایی مانگى رابردوو واژۆكراوه.
ع