مەودا میدیا
سەرۆکی شارەوانی قەزای سەیدسادق ئاشکرایکرد رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە هۆڵی رۆشنبیری شارەکە بەشێوەی تیروپشک (253) پارچە زەوی تر دابەش دەکەن.
کۆچەر حەسەن، سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند “قۆناغ بە قۆناغ و بەپێی خاڵبەندی لەبەرزترین خاڵ تا نزمترین خاڵ بەردەوام دەبن لە پرۆسەی دابەشکردن، بەپێی توانای بەردەست بوونی پارچە زەوی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر (فەرمانبەر، خانەنیشین، وارس شەهیدان و زیندانی سیاسییەک) ناوی لە لیستی دووەمدا هەیە دەبێت ( پێنج ) کۆپی لەهەریەک لە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاریی و رەسەنەکانی خۆی و هاوسەرەکەی پێبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو ” تیروپشکی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە شارەکە، بە چاودێری نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەکانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەیدسادق بەڕێوەدەچێت”.
ب ح