داهاتی نەوتی عیراق زیادیکردووە

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری ئابووری ئاشکرایکرد پێشبینی دەكرێت رێژەی هەناردەكرن نەوتی عیراق بگاتە سێ ملیۆن ملیۆن بەرمیل و هەر بەرمیلێكیش 65 دۆلاری تەواو بۆ خەزێنەی وڵات بمێنێتەوە.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری رایگەیاند “سەرەڕای داشکاندنی بەرچاوی نرخەکان کە 37 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک لە رێگەی گەرووی هورمزەوە، بەڵام داهاتی نەوتی عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 65 دۆلاری لە بەرمیلێکدا بۆ عیراق دەمێنێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گەڕانەوەی باری نەوتی کەنداو بۆ زیاتر لە 80%ی ئاستی پێش داخستنی گەرووی هورمز، پێشبینی دەکرێت کۆی هەناردەکردنی نەوتی عیراق بۆ ئەم مانگە بگاتە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، بەمشێوەیە ئاستی هەناردەی نەوت نزیک دەبێتەوە لە پێش داخستنی گەرووەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان