هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنى كێوماڵیان ئه‌نجامدا

مه‌ودا میدیا-

هێزەکانی پێشمەرگە لە بناری چیای قەرچوغ ئۆپەراسیۆنێکیان کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون له‌ سه‌قامگیریی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌.

وەزارەتی پێشمەرگەى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای 14ی پیادە، سنوری گوندەکانی کەنداڵ، گردەشینە، مەلاکاغە، کەبەنک رەش، گاوەرە، پڕۆژەی ئاو، لە بناری چیای قەرەچوغ کێوماڵ کران.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسیی گروپە تیرۆریستییەکان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی زیاترە بۆ هاوڵاتییانی ئەو سنورە”.

له‌ دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان جموجوڵى چه‌كدارانى داعش زیادیكردووه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان