مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا، ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “چەکدارانی حوسییەکان کە بەشێکی زۆری یەمەنیان کۆنترۆڵکردووە، رەفتارێکی زۆر خراپ دەکەن، لە کاتێکدا دەرەنجامەکانی ململانێی ئەمهریکا و ئێران بهخراپى له رۆژههڵاتى ناوهڕاست شكاوهتهوه”.
باسى لهوهشكرد “حوسییەکان ماوەیەکی زۆرە بێدەنگ بوون، بەڵام گەڕاونەتەوە و پێدەچێت لەسەر فەرمانی ئێران بێت”.
ئهوهشى خستهڕوو، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە قسەى كردووه، زۆر بە زوویی بڕیار لەسەر ئێران دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد “رەنگە داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بكهم، دەستوەردان بکات و پاڵپشتی بەرژەوەندییەکانی سعودیە بکات، پێموایە سەرۆک ئەردۆغان داواکارییەکەم جێبەجێ دەکات”.
حوسییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز و بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و زیاتر لە 300 کەسی تریش برینداربوون و بە ناچاری ئاسمانی بەسەر پایتەختی سعودیەدا داخران.
ع