مه‌ودا میدیا-
کۆمپانیای DNOی نەرویجی بڵاویكرده‌وه، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له دوو كێڵگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه هاتووه “فرۆشی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە”.
باس له‌وه‌شكراوه “بەرهەمهێنان گەیشتووەتە گەیشتووەتە 28 هەزار و 58 بەرمیل هاوتای نەوت لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 14 هەزار و 440 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بووە (بە بەراورد بە سفر لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026)”.
هه‌روه‌ها “نرخی بەرمیلێک نەوتی بەدیهاتوو لە کوردستان بۆ 38 دۆلار و 5 سەنت بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2025دا هەر بەرمیلێک 31 دۆلار و 2 سەنت بوو”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “کۆی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و فیشخابوور کە کۆمپانیاکە لە کوردستان بەڕێوەی دەبات، بۆ 73 هەزار و 219 بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵێک پێشتر 46 هەزار و 572 بەرمیل بووە لە رۆژێکدا بوو”.
ع