مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق بەسەردانیک گەیشتە ریاز لەگەڵ جێنشینی پاشای سعودیە کۆبووەوە و ئاشکرایکرد هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە ریاز ئیدانە دەکات.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “نیگەرانن لە هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانە و هاوڵاتییان و دامەزراوە مەدەنییەکان، ئەم کردەوانە مەترسین بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگەنادەن خاکی عیراق بکرێتە پێگەیەک بۆ هیچ جۆرە دەستدرێژیی و کردەوەیەک کە زیان بە ئاسایشیی سعودیە و وڵاتانی ناوچەکە بگەیەنێت”.
ب ح