مەودا میدیا-
نرخی نەوت ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەكاندا كەمێك دابەزی، لە كاتێكدا وەبەرهێنەران چاودێری پەرەسەندنی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری كەمكردنەوەی سزاكانی ئەمریكا دەكەن لەسەر تانكەرەكانی (بەلەمی سێبەر).
نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 0.39% دابەزی و بوو بە 105.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هاوكات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) بە رێژەی 0.55% دابەزی و بوو بە 97.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە نەوتی خاوی ئەمەریكی لە دانیشتنی پێشوودا بە رێژەی زیاتر لە سێ لە سەد بەرزبووەوە، بەهۆی دابەزینێكی گەورە لە یەدەگی نەوتی خاوی ئەمەریكادا.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە بەهۆی ئەو هێرشە بەردەوامانەی كە لەلایەن حوسییەكانەوە دەكرێتە سەر دەزگا و دامەزراوەكانی وڵاتی سعودیە كە یەكێكە لە وڵاتانی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوت.
ئ پ