مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی نرخی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت لە رابردوودا بەرز كرایەوە، ئێستا جارێكی تر گەڕاوەتەوە هەمان نرخی پێشووی.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت “دوای ئەو هەڵمەتە گەورەیەی كە لەلایەن راگەیاندنەكانەوە كرا وەك ناڕەزایەتی لەسەر زیادكردنی نرخی پاسپۆرت لە 91,000 هەزار دینارەوە بۆ 101,000 دینار، شەوی رابردوو بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق جارێكی تر نرخی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت گەڕێنراوەتەوە هەمان نرخی پێشووی.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا بەفەرمانی حكومەتی عیراق نرخی دەرهێنانی پاسپۆرت بەرز كرایەوە و بەرزكردنەوەكەش ناڕەزایەتی زۆری لای هاوڵاتییانی عیراق و هەرێم درووست كرد، بەو هۆیەشەوە جارێكی تر حكومەت پێداچوونەوەی بە بڕیارەكەدا كرد و نرخەكەی وەك پێشوو لێكردەوە.
ئ پ