مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له عیراق، داوا ده‌كات كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دژى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشیی خۆپیشاندان له سه‌رجه‌م زانكۆ و خوێندنگاكان بكرێت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا ده‌كات بەیانیی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەسەرجەم قوتابخانە و زانکۆکانی عیراق گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی دژی قەدەغەکردنی باڵاپۆشی (حیجاب) لە هەندێک وڵاتی جیهان بەڕێوەبچێت.
شایەنی باسە گردبوونەوەکە تەنها بۆ چەند خولەکێک دەبێت و پرۆسەی خوێندن پەک ناخات و قەدەغەیە جگە لە ئاڵای عیراق هیچ وێنە و ئاڵایەکی دیکە بەرزبکرێتەوە.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه وڵاتى ئازربایجان بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشیی داوه و به‌هۆیه‌وه هه‌زار خوێندكار له خوێندن بێبه‌شبوون.
ع