مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق ئاشکرایکرد حکومەت کار بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازیی بیانی لە وڵاتەکەی دەکات، رێککەوتن لەگەڵ تورکیا گرووپە چەکدارەکان کراوە.
هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق رایگهیاند “هێزەکانی تورکیا و سەربازانی ناتۆ لە عیراق دەکشێنەوە، بۆ دوورخستنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و چەکداماڵینی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی كوردی ئێران لە باکووری عیراق رێککەوتن کراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێکتێگەیشتن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان چارەسەری دۆسییەی ئەمنیی دەکات و بابهتهكه له سێ قۆناغ پێكدێت و ههر ماوەی هەر یەکێکیان سێ مانگە و بە قۆناغی راگرتنی هێرشەکان و سەلماندنی نیازپاکی دەستپێدەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئابووریی وڵات پەیوەستە بە پێدانی مووچە و سەقامگیریی بەردەوامی مووچە، سەرۆکی حکومەت لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە بۆ پاراستنی نرخی فەرمی دیناری عیراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی”.
ب ح