مهودا میدیا-
مەسعود پزيشکیان، سهرۆك كۆمارى ئێران رایگهیاند “هیچ ناكۆكییەكی جەوهەریمان نییە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو ئامادەین بۆ چارەسەركردنی هەموو پرسەكان بە دیالۆگ و لێكگەیشتن”.
وتیشى “دەستوەردانەکانی ئەمهریکاو سیاسەتی وروژاندنی دابەشکاریی، بووەتە هۆی روودانی ناکۆکی لە ناوچەکەماندا”.
پزشکیان لە میانی دیداری لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە “کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕوای وایە دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی ئەمهریکا لە وڵاتانی ناوچەکەدا هیچ دەستكەوتێكی بۆ ناوچەکە نەبووە و ناشیبێت، بەڵکو تەنها گرژییەکان زیاد دەكات و دابەشبوونەکان قووڵتر دەكاتەوە و ئاسایش و سەقامگیریی دەشڵەقێنێت”.
ع