بەریتانیا بەرگری لە هێرشی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە دەكات

مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ لە زاری بەرپرسانی ئاگاداری بەریتانیاوە بڵاوی كردەوە “لەندەن فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانیی شاهانە بۆ ئەركی بەرگری لە سعودیە رەوانە دەكات بە مەبەستی پاراستنی وڵاتەكە لە هێرشە بەردەوامەكانی حووسییەكان”.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش داوە “فڕۆكە جەنگییەكانی تایفۆنی سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانە یارمەتیدەر دەبن لە بەرگریكردن لە شارەكان و ژێرخانی سعودیە لە دژی هێرشە ئاسمانییەكانی حووسییە هاوپەیمانەكانی ئێران، هەروەها بەریتانیا فڕۆكەیەكی گواستنەوەی لە جۆری ئاتڵاس ئەی 400 ئێم (Atlas A400M) و راوێژكاری سەربازیش رەوانەی وڵاتەكە دەكات”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەیە حوسییەكان بە بەردەوامی هێرشی چڕ دەكەنە سەر دەزگا هەستیارەكانی سعودیە و تا ئێستا زەرەر و زیانێكی زۆریان بەو وڵاتە گەیاندووە.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان