حه‌وت كه‌شتیی له‌ گه‌رووى هورمز ته‌قێندرانه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سوپای پاسدارانى ئێران رایگەیاند، چوار کەشتی کە باری نەوتیان هەڵگرتبوو کرانە ئامانج و سێ كه‌شتىى تریش بەر مین کەوتن و ته‌قینه‌وه‌.

به‌پێ راگه‌یه‌ندراوێكى هێزی دەریایی سوپای پاسدارانى ئێران “چوار کەشتی سەرپێچیکار کە خەریکی گواستنەوەی باری نەوت بوون لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر لە ناوەڕاستی باکووری کەنداوی فارس لە یەک کاتدا کرانە ئامانج و سووتان”.

هەروەها “شەوی رابردوو سێ کەشتیی سەرپێچیکار لە ڕۆژئاوای گەرووی هورمز بەر مین کەوتن و ته‌قینه‌وه‌ و تیاچوون”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “پێداگریی ئەمه‌ریکا لەسەر هاندانی کەشتییەکان بۆ تێپەڕین بەو رێڕەوەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی مینڕێژ کراوە، رۆژ بە رۆژ رووداوە دەریاییەکانی زیاد کردووە و پێویستە سوپای ئەمه‌ریکا بزانێت کە ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان