مهودا میدیا-
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا لە نێوان ساڵانی 2009 تاوەکو 2025، زیاتر لە 812 هەزار گرێبەستی هاوسهرگیریی و نزیکەی 158 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
له ئامارهكهى ئهنجومهنى دادوهرى هاتووه “تەنیا لە ساڵی 2025دا بەرزترین ئاستی مێژوویی لە هەردوو بوارەکەدا تۆمار کرا و تێیدا 61 هەزار و 328 گرێبەستی هاوسهرگیریی و 15 هەزار و 826 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراون”.
ئهوهش خراوهتهڕوو “رێژەی جیابوونەوە لە ماوەی ئەو 17 ساڵەدا نزیکەی چوار هێندە پەرەی سەندووە، بە تێکڕاش لە بەرانبەر هەر پێنج گرێبەستێکی هاوسهرگیریی یەک حاڵەتی جیابوونەوە لە کۆمەڵگەدا بوونی هەبووە”.
ع