حکومەتی هەرێم بەنیاز نییە نەوت دابەش بکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو نەوتەى ماڵان کە لە بازاڕ هەیەو بەرمیلێک بە (300 هەزار) دینار دەفرۆشرێت، لە سعودییەو ئیماراتەوە نایەت، هەر ئەو نەوتەی خەڵکی کوردستان و عیراقە کە لە کارو لانازو بازیان دەپاڵێورێت.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “نەوت بەشێوەی بازرگانی و لە بازاڕی رەش بە رادەیەکی زۆر هەیە، بەڵام بە نرخی حکومی نییە و دەستناکەوێت و نادرێت بە هاوڵاتییان، دابەش نەکردنی نەوت بە نرخی حکومی بەسەر هاوڵاتییاندا هەڕەشەیەکی جیدییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر ئەم نەوتەی ئێستا دەیپاڵێون ساڵی پار بەشێکیان لێ دابەش کرد بەرمیلێک بە (105 هەزار) دینار، ئەمساڵ ئەوەش ناکەن، ئەم هۆشدارییە پێشوەختەیەش بۆ ئەوەیە خەڵک لە زستان نەکەوێتە دۆخی سەخت و رووبەڕووی ژیانێکی سەخت ببێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان