کارتی مۆبایل و بلیتی فڕۆکە گران دەبن

مەودا میدیا-

توێژەری بواری ئابووریی لە رێکخراوی ئەزوا دجیلە بۆ پلاندانانی ستراتیژیی، وردەکاریی ژمێریاریی پەیوەست بە باج و رسووماتەکانی ناو پێشنیازەکانی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ی عیراقی ئاشکراکرد.

عەلی کەریم ئیدهیب، توێژەری بواری ئابووریی لە رێکخراوی ئەزوا دجیلە رایگەیاند “بەپێی رەشنووسەکە، هەژمارکردنی باج بە رێژەی 10% لەسەر نرخی کارتەکانی مۆبایل، بەپێی ئالیەتی ژمێریاریی ئاماژەپێکراو، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانیان بە بڕی جیاواز بە نرخی کارتەکە، بەشێوەیەک باجی 500 دینار دەچێتە سەر کارتی 5 هەزار دیناری، هەزار دینار بۆ کارتی 10 هەزار دیناری، و دوو هەزار و 500 دینار بۆ کارتی 25 هەزار دیناری”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نرخی گشتیی کارتی 50 هەزار دیناری دوای زیادکردنی باجی پێنج هەزار دیناری دەگاتە 55 هەزار دینار، لە کاتێکدا نرخی کارتی 100 هەزار دیناری بەرزدەبێتەوە بۆ 110 هەزار دینار دوای هەژمارکردنی باجی 10 هەزار دیناری”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەر تکتێکی فڕۆکە، 25 هەزار دیناری بۆ هەر بلیتێک لەخۆدەگرێت، کە ئەوەش تێچووی بلیتێک کە نرخی سەرەکیی 150 هەزار دینار بێت بەرزدەکاتەوە بۆ 175 هەزار دینار.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان