مه‌ودا میدیا-
عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان گه‌یشته تاران، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆبوونه‌وه بكات و به‌شداریش بكات له كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێككه‌وتنی مه‌ككه پاكستان، توركیا و سعودیه له‌گه‌ڵ ئێران.
له‌وكاته‌وه كه سعودیه بووه به خاڵی فشار له ململانێی فراوانتری ناوچه‌كه، ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئاست به‌رزه، كه سێ وڵاتی به‌هێزی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران كۆده‌كاته‌وه.
به‌رپرسانی سعودیه‌و ئێران رایانگه‌یاند، میر (خالید بن سه‌لمان) له كۆبونه‌وه‌ی تاران‌دا نوێنه‌رایه‌تیی سعودیه ده‌كات، ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیاش نوێنه‌رایه‌تیی توركیا، له‌لایه‌نی پاكستانیشه‌وه (عاسم مونیر)ی سوپالار له‌ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاران‌دا ده‌بێت.
گفتوگۆی چوارقۆڵی تاران له نێوان ئێران، پاكستان، توركیا و سعودیه له‌كاتێكدایه هێرشی حوسییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران بۆسه‌ر سعودیه په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆوه ده‌بینێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه لێدوانی ئاگرینی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رانبه‌ر به یه‌كتر تادێت زیاتر ده‌بێت و هه‌ردوو وڵات پلانڕێژیی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌دوای هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خولی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه كه رۆژی 3ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ع