مه‌ودا میدیا-
به‌هه‌مان شێوه‌ى خۆراك و پێویستییه‌كانى تر، نرخى پیازى وشك گرانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پیازى ناوخۆ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، كاتێك باران بارى، وه‌رزه‌كه‌ى كۆتایی دێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و پیازه‌ى هه‌یه هه‌ڵگیراوه، به‌رهه‌مى جووتیار به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخى پیاز گران بێت و به گرانیش ده‌ست هاوڵاتیی بگات”.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه نرخى پیاز له عه‌لوه گرانبووه و یه‌ك كیلۆ بۆ نزیكى هه‌زار دینار گرانبووه و له دوكان و بازاڕه‌كانیش كیلۆى به 1250 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت.
ع