مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین لیستى عه‌ره‌بیی له ئیسرائیل باس له سه‌ركه‌وتنى خۆیان ده‌كات به‌سه‌ر هاوپهیمانیهتییهكهى بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌كات.
یوسف جەبارین، سەرۆکی گەورەترین لیستی عەرەبیی لە ئیسرائیل له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى وڵاته‌كه‌ى وتى “ناتانیاهۆ گومان دەخاتە سەر رەوایەتیی مافی ئێمە بۆ دەنگدان و گۆڕینی نەخشەی سیاسی”.
وتیشى “ئەمڕۆ خۆی و حکومەتەکەی کە دەستی بە خوێنى خه‌ڵكى بێ‌تاوان سوورە، دەنێرینە ماڵەوه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو، رێژه‌ى به‌شداریكردن له ده‌نگدان ئاستێكى گه‌وره‌ى تێپه‌ڕاندووه و دره‌نگانى ئه‌مشه‌و ئه‌نجامیی به‌رایی ئاشكرا ده‌بێت.
ع