مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى هاتنى سه‌رماو دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتى پاڵپشتیكراو به‌سه‌ر هاوڵاتییان له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم، نرخى نه‌وتى سپیی ماڵان زیاتر گرانبوو.
ئه‌رده‌ڵان عه‌زیز، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “رۆژى رابردووتر یه‌ك به‌رمیل نه‌وتم به 350 هه‌زار دینار كڕیووه له كاتێكدا له پێنجوێن داده‌نیشم و زستانان پێویستت به 3 به‌رمیل كه‌متر نابێت به‌هۆى سه‌رماى ناوچه‌كه”.
وتیشى “یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ره‌نگه به‌شى كه‌متر له 2 مانگ بكات، كاره‌باى رووناكیش زۆر گرانه‌و ناتوانى گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاربهێنیت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “حكومه‌تى هه‌رێم هیچ هه‌وڵێكى نه‌داوه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان كه زوو سارد ده‌كات و پێویستییان به نه‌وت هه‌یه بۆ گه‌رمكردنه‌وه”.
ع