مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەزای شارەزوور هاوڵاتییەک درایە بەردەستڕێژی گوللە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکە و رەوانەکردنی بۆ سلێمانی گیانی لەدەستدا.
د.سامان سابیر، بەڕێوەبەری یەکەی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ بە مەودا میدیای راگەیاند “هاوڵاتییەکە بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەکەیان کراوە و دوای ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە رێگادا گیانی لەدەستداوە”.
لای خۆیەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای شارەزوور رایگەیاند “هاوڵاتییەکە ناوی (ئارام حەمەساڵح) ناسراو بە ئارام ئیمامی، بەهۆی بوونی ناکۆکی پێشوو لەگەڵ کەسێکی تر، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ و شەڕ دەستڕێژی گوللەی لێکراوە”.
ب ح