مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق جەختی كردەوە لەسەر پشتگیریی خۆی بۆ دامەزراندنی گرێبەست و كرێنشینان و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان و زیادكردنی پلەی وەزیفی نوێ لە ناو بودجەی 2027ـدا.
غەفران شەمەری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راگەیاند “ئەو میكانیزمەی كە حكومەت بۆ دامەزراندنی گرێبەست و كرێنشینان لە بودجەی 2027 دا پەسەندی كردووە، تا ئێستا وردەكارییەكەی نەگەیشتووەتە پەرلەمان، لە سەرەتادا باس لە 100 هەزار كەس دەكرا، لە كاتێكدا سەرۆكوەزیران، بەپێی لێدوانەكانی، ئاماژەی بە 120 هەزار كەس داوە، بەڵام تا ئێستا وردەكاریی تەرخانكراوە مالییەكان و دابەشبوونیان بەپێی تایبەتمەندییەكان نەگەیشتوونەتە دەستمان.”
وتیشی “لیژنەی دارایی ناتوانێت ژمارەی راستەقینە یان خەمڵێنراو بۆ مەرجداربووان بدات تا ئەو كاتەی وردەكارییەكانی بودجە دەگەن.”
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “دیدگای لیژنەی دارایی بریتییە لە پشتگیریكردنی هاوڵاتی و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان كە ئەمە مافێكی خۆیانە، چونكە ئەم چینە دەرچووانی دێرین و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان لەخۆدەگرێت، سەرەڕای ئەو تایبەتمەندییانەی كە دامەزراوەكان وەك دەستی كار پێویستیان پێیانە.”
باسی لەوەش كرد “لیژنەی دارایی پشتگیریی لەم ئاراستەیە دەكات و هانی دەدات، هەروەها هەوڵ دەدات ژمارەی تریش زیاد بكات ئەگەر تەرخانكراوە مالییەكانی ناو بودجە رێگەی پێ بدەن.”
ئ پ