مەودا میدیا-
دڵی تۆ وەكو ترۆمپایەك لە هەر خولەكێكدا نزیكەی پێنج لیتر خوێن بۆ بەشەكانی جەستەت دەنێرێت و رۆژانە نزیكەی 100 هەزار جار لێدەدات، كە دەكاتە دەورووبەری 35 ملیۆن لێدان لە ساڵێكدا.
بەشی راستی دڵ، ئەو خوێنەی ئۆكسجینی لە دەستداوە دەگەڕێتەوە بۆ گوێچكەڵە و سكۆڵەی راستی دڵ، پاشان لە رێگەی خوێنبەرەكانی سییەوە دەنێردرێت بۆ سییەكان بۆ ئەوەی ئۆكسجینی نوێ وەربگرێت.
بەشی چەپی دڵ، دوای ئەوەی خوێنەكە ئۆكسجین وەردەگرێت و سوور دەبێتەوە، دەچێتە گوێچكەڵە و سكۆڵەی چەپی دڵ، لەوێشەوە لە رێگەی شاخوێنبەرەوە (Aorta) پەمپ دەكرێت بۆ هەموو خانە و بەشەكانی لەش.
زمانەكانی دڵ، دڵ چوار زمانەی هەیە (سێپەڕەیی، میتڕاڵ، زمانەی سییەكان و شاخوێنبەر) كە وەك دەروازەی یەك ئاڕاستە كاردەكەن بۆ ئەوەی خوێن بە رێڕەوی دروستدا بڕوات. لەگەڵ هەر لێدانێكی دڵ و گۆڕانی پەستانی خوێندا، ئەم زمانانە لە خولەكێكدا دەیان جار دەكرێنەوە و دادەخرێن.
ئ پ