مه‌ودا میدیا-
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق كۆتایی هات و بڕیار وایه تا سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌بكرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڕیاریداوە رۆژى دووشه‌ممه، یان سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بەکرێت و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هه‌رێم”.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌غدا بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، هه‌ر بۆیه له دوو بۆ سێ رۆژى داهاتوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت”.
ع