مەودا میدیا-
بەرپرسانی سەربازیی و سیاسیی ئێران لە وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ وەشاندنی گورزێکی کاریگەر لە تاران ئاشکرایانکرد ترەمپ جەنگ هەڵدەگیرسێنێت بەڵام ئەوان وادەی کۆتاییهاتنی جەنگەکە دیاری دەکەن.
محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران رایگەیاند “هەر جەنگێکی نوێ لە جەنگی پێشوو درێژتر دەبێت و سەرۆکی ئەمەریکا لەو پێگەیەدا نییە مەرج یان کاتی کۆتاییهاتنی جەنگەکە بسەپێنێت”.
لای خۆیەوە میهرداد ئەخلاقی، وەزیری بەرگریی ئێران لە وەڵامی هەڕەشەکەی ترەمپدا رایگەیاند “ئەوانەی هەڕەشە دەکەن، ناتوانن قەبارە و کات و لێکەوتەکانی وەڵامی تاران دیاری بکەن”.
ئەمە لە کاتێکدایە، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەرمانی بە هێزە چەکدارەکانی وەڵاتەکەی کردووە لیستی ئامانجە ئەمەریکی و ئیسرائیلییەکان نوێ بکرێتەوە و هەر هەڕەشەیەک بە خێرایی وەڵام بدرێتەوە.
ب ح