رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 تەواوبوون

مەودا میدیا-

رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (10)ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عیراق تەنها یەک هەنگاوی ماوە جێبەجێ بکرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی (10)ی مووچەخۆرانی هەرێم لە فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عیراق تەواوبوون و تەنها لێبڕینی (120 ملیار دینارەکەی) ماوە”.

بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دوای لێبڕینی (120 ملیارەکە) لە رێگەی لقی بانکی ناوەندیی عیراق لە هەولێر بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

بڕی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم (10) بریتییە لە (959 ملیار و 396 ملیۆن دینارە)، بەڵام دوای لێبڕینی (120 ملیارەکە) وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، بڕی (839 ملیار و 369 ملیۆن دینار) بۆ مووچە دەمێنێتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان