محەمەد ته‌میم: زه‌یدی داوایکردووە چاودێری فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بكرێت

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابووری ئاشکرایکرد جیاوازییەکی گەورە لە ئامارەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە کە رۆژانە تەنها 265 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت، بەڵام بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی ئۆپێک و کۆمپانیا بیانییەکان، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە نێوان 455 بۆ 650 هەزار بەرمیلی رۆژانەدایە.

محەمەد تمیم، جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند “عه‌لی زه‌یدی، داوای له‌ حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ لیژنه‌ هونەرییەكان بدات پێكەوە چاودێری ژمێرەكانی بڕی نەوتەكە بكەن و هەموو رۆژێك بڕی بەرهەمهێنان بدەن بە بەغدا و دواتر لە مانگەكەدا كۆبكرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی زەیدی رایگەیاندووە “ئەگەر هه‌زار بەرمیلیش بێت، ئەو پشكی تەواوی هەرێمی كوردستان دەدات، بەڵام دەبێت ئەمە یەكلابێتەوە، ناكرێت راپۆرتم لاوەكی بڵێت 400 هەزار بەرمیل و 200 هەزار بەرمیل لای ئەوان تۆمار بكرێت، با 200 هەزار بێت كێشە نییە، بەس ژمارەی راستەقینەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “عەلی زەیدی جەختی لەوە کردوووەتەوە کە هیچ سزایەک دژی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئارادا نییە بەهۆی ململانێ سیاسییەکانەوە و بەغدا دەیەوێ پێش فاو، مووچەی فەرمانبەرانی زاخۆ دابەش بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان