بەهۆی هێرشی حسییەكانەوە زیاتر لە 70 كەس لە سعودیە بریندار بوون

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وڵاتی سعودیە، لە هێرشەكانی شەوی رابردووی حوسییەكان بۆ سەر وڵاتەكەیان زیاتر لە 70 كەس بریندار بوون و زەرەروزیانی ماددی زۆریش بەر چەند شوێن و بنكەیەكی ئاسمانی كەوتووە.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی بی بی سی نیوز، دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاندووە” بەهۆی هێرشی حوسییەكان بۆ سەر وڵاتەكەیان زیاتر لە حەفتا كەس برینداربوون و ئاگر لە چەندین شوێنیش كەوتووەتەوە، لەوانە بنكەی ئاسمانی مەلیك خالید، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها و دامەزراوەكانی سەر بە كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆ لە ئەبها و جیزان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە” كە شانشینی سعودیە مافی رەوای خۆیەتی كە هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ بەرگریكردن لە سەروەری خۆی بگرێتەبەر و جەختیش دەكەنەوە لەسەر پێویستی راگرتنی دەستبەجێی هەموو هەڕەشە بەردەوامەكان لەسەر ئاسایشی كەشتیوانی دەریایی لە ناوچەكە”.

هاوكات هاوپەیمانی مەككە بە سەرۆكایەتی سعودیە بەڵێنیدا بە توندی وەڵامی هێرشەكانی حوسییەكان بداتەوە و وتەبێژی فەرمی هێزەكانی هاوپەیمانییەكەش، جەنەڕاڵ توركی مالیكی، هێرشەكانی بە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری شانشینی سعودیە وەسفكرد و جەختی لەوە كردەوە كە “سەركردایەتی هاوپەیمانی مەككە هەموو رێوشوێنێكی ئۆپەراسیۆنی پێویست بۆ رێگریكردن لە حوسییەكان دەگرێتەبەر”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان