مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات، ئیلۆن ماسک و سپەیس ئێکس لە دیموکراتەکان دەپارێزێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەیی خۆی بۆ لێخۆشبوونی ئەو کەسانەی لەگەڵیدا کاریان کردووە.
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا بوو لەگەڵ پۆدکاستەکەی “پۆد فۆرس یەک” کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، بەپێی ئاژانسی رۆژنامەوانی ئەڵمانی (dpa)، بە پشتبەستن بە بلۆمبێرگ.
لە وەڵامی پرسیارێکی گریمانەیی سەبارەت بە ئەگەری دەستگیرکردنی دیموکراتەکان، دەست بەسەر کارگەکانیدا، یان بە نیشتمانیکردنی سپەیس ئێکس، ترەمپ وتی “هەموو شتێک قسەیە، بەڵام ئەگەر قسەکان بگۆڕدرێن بۆ کردار، دەبێت بیانپارێزین”.
هەروەها پرسیار كرا ئایا لێبووردن لە کەسانێک دەبێت کە لەگەڵیدا کاریان کردووە، لە وهڵامدا ترهمپ وتى “ئەگەر پێویست بکات”.
ع