ئەمڕۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ئەمڕۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کەش بەگشتیی سەقامگیر دەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان بەهۆی بەرزە پەستانی باکوور، سارد و ساماڵ دەبێت ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات نەبێ لەنێوان هەورو نیمچە هەور دەبێت, لەگەڵ ئەگەری کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ بۆ تەنکە هەوری بەرز دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ (5 – 15) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان