له‌ گه‌رووى هورمز دوو كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر ته‌قێندرانه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

هێزى ده‌ریایی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، دوو كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر له‌ گه‌رووى هورمز ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌ و سووتاون.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى هێزى ده‌ریایی سوپاى پاسدارانى ئێران “سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندانجار هۆشداریی درایه‌ كه‌شتییه‌كان به‌بێ ئاگاداریی گه‌رووه‌كه‌ تێنه‌په‌ڕێنن، به‌ڵام رێگاى نایاساییان به‌كارهێناوه‌”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “دوو كه‌شتیی گه‌وره‌ى نه‌وتهه‌ڵگر له‌ كاتى په‌ڕینه‌وه‌ به‌ گه‌رووى هورمز ته‌قیونه‌ته‌وه‌ و سووتاون”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ له‌ جۆرى سوپه‌ر تانكه‌ربوون و تێكڕا 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان پێبووه‌، هۆكاره‌كه‌شى بۆ رێنماییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێت كه‌شتییه‌كان ده‌توانن به‌ گه‌رووى هورمز هاتوچۆ بكه‌ن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان