مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق دڵنیایی دا له‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان دڵنیایی كراوه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له پێشینه‌ى كاره‌كاندایه”.
وتیشى “حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكى داوه گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست نه‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دابه‌شكردنى مووچه له واده‌ى خۆى به‌رده‌وامه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆ ئه‌مساڵ گرفتى مووچه دروست نابێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش گه‌ره‌نتى كراوه و كێشه دروست نابێت بۆى”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌هۆى گرفتى كه‌مى پاره‌ى كاش، مانگى رابردوو فه‌رمانبه‌رانى عیراق دواى دوو هه‌فته له دواكه‌وتن مووچه‌ی مانگى حه‌وتیان وه‌رگرت.
ع