مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە خستنەوەکاری موەلیدەکان و پڕۆژەی رووناکی ئاشکرایکرد لەئێستادا هاوڵاتییان پارەی کارەبا دەدەن.
عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “چەندین بارگرانی لە نەبوونی (نەوت، بەنزین، کارەبا) بۆ سەرشانی هاوڵاتییان بەناوی (پڕۆژەی رووناکی و کارەبای موەلیدە) دروستکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرپرسیارێتی یاسایی 100٪ی پارەی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لە ئەستۆی پڕۆژەی رووناکییە نەک هاوڵاتییان، کە لە بنەڕەتدا بەڵێنی خۆیان بوو کە چیتر خەڵک پارەی دوو جۆر کارەبا نادات و لە ئەگەری کارپێکردنی موەلیدەکانی خۆیان پارە دەدەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەبێت هاوڵاتییان لەبری سەرەگرتن بۆ کرێنی دەبەیەک نەوت بە (30 هەزار) کە نرخەکەی بەرانبەر بەرمیلێک نەوتە لە (بەغدا) بچنەبەردەم دامودەزگاکانی دەسەڵات و داوای مافی خوراوی خۆیان بکەن، ناکرێت لە هەر رووداو و قەیرانێک خەڵک باجەکەی بدات”.
ب ح