سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی ئەمەریكا راگیران

مەودا میدیا-
ئیدارەی فڕۆكەوانی فیدراڵی ئەمەریكا ئەمڕۆ شەممە فەرمانی راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەكانی سەرتاسەری ئەمەریكا دەركرد، ئەوەش بەهۆی درووستبوونی كێشە لە پەیوەندییەكاندا.

ئاژانسەكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە “راگرتنی گەشتەكان سەرانسەری وڵاتی گرتووەتەوە و هەموو ئەو فڕۆكانەی بڕیاری رۆیشتنیان بۆ دانراوە، دەبێت لەسەر زەوی بمێننەوە تا ئەو كاتەی بارودۆخەكە ئارام دەبێتەوە”.

لە لایەكی تریشەوە تۆڕی هەواڵی (ئێن بی سی نیوز) بڵاوی كردەوە كە ئیدارەكە فەرمانێكی دەركردووە بۆ راگرتنی سەرجەم گەشتەكان لە فڕۆكەخانەكانی ئەمەریكادا”.

هاوكات شۆن دەوفی، وەزیری گواستنەوەی ئەمەریكا رایگەیاند “سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان راگیراون بەهۆی كێشەیەك لە پەیوەندییەكاندا”.

ئاماژەی بەوەش كرد “تەكنیككارانی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەوانیی فیدراڵ لێكۆڵینەوە لە كێشەی پەیوەندییەكان دەكەن و هەوڵی تەواو دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان”.

باسی لەوەش كردووە “كێشەی پەیوەندییەكان كاریگەری كردووەتە سەر سەرجەم ناوەندەكانی كۆنترۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی لەسەر رێڕەوە ئاسمانییەكانی وڵاتدا”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان