مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا داوای لە شی جینپینگ هاوتا چینیەکەی کرد کە کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییە ئەمهریکییەکان لەلایەن چینەوە زیاد بکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لە پرسەکانی پەیوەست بە ئێران، شی لە بەرانبەردا پابەندبوونی خۆی بە کارکردن لەگەڵ واشنتۆن بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییە سەقامگیرەکان دووپاتکردەوە.
ئەم قسانەی هەردوو سەرۆک لە میانی دیدارەکەیاندا لە شاری شنژن لە چین لە پەراوێزی لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن (ئاپێک) کە سێیەمین کۆبوونەوەیان لەمساڵدا کرد.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، ترەمپ داوای لە چین کرد هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییە ئەمریکییەکانی ئەمهریکا زیاد بکات، ئەمەش گوزارشت لە ئارەزووی واشنتۆن دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هەناردەکردنی کشتوکاڵی بۆ بازاڕی چین.
سەرۆکی ئەمهریکا هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری هاوکاریی نێوان واشنتن و پەکین لە پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئێران کرد، بە بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی سروشتی ئەم هاوکارییە ئاشکرا بکات.
لای خۆیەوە سەرۆکی چین رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمهریکا سەقامگیرە و بەرەو باشتر دەڕوات، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی کردووەتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ ترەمپ بۆ رێنماییکردنیان بە ئاراستەیەکی دروستدا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری شییەوە رایگەیاندووە “ئێمە رەهەندێکی نوێی پەیوەندییە بنیاتنەرەکانی چین و ئەمهریکامان پێناسەکردووە لەسەر بنەمای سەقامگیریی ستراتیژی، رەهەندێکی نوێی رێزگرتن و دادپەروەری و بەرانبەرایەتی زیادکردووە”.
ع