دۆناڵد تره‌مپ: دواى ساڵى نوێ هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر ئێران

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند “ئەگەر رێککەوتن نەکرێت ساڵی نوێ هێرش دەکەینەوە سەر ئێران، ئه‌مه‌ ئێران خۆى لێ به‌رپرسه‌”.

باسى له‌وه‌شكرد “هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئێران لەم کاتەدا ئامادەبێت بۆ رێککەوتن، ئێرانییەکان بەردەوام قسە دەکەن، بەڵام لە خۆدزینەوە و خۆشاردنەوەدا زۆر لێهاتوون”.

سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتیشى “ئەگەر ئێران هەوڵی شکاندنی گەمارۆ دەریایییەکەی ئەمه‌ریکا بدات ئەوا کەشتییەکانی نوقم دەکەین”.

ئه‌و لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ كاتێكدایه‌، رۆژى رابردوو به‌هه‌مان شێوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان