مەودا میدیا-
ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی ئاشکرایکرد لە دوایین دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەی زیندانیکراوی پەکەکە زۆر نیگەران بووە لە پەلامارەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان.
پهروین بوڵدان، ئهندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند “ئاسایشی گەلی کورد هەمیشە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گرنگ بووە و پێی وتوون کە کورد لەبەردەم پیلانگێڕییەکی نوێدایە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئۆجهلان داوایکردووە لە رێگەی دانووستان و دیالۆگەوە هەوڵ بۆ كهمكردنهوهی گرژییهكان بدرێت و رێگری بکرێت لە کۆمەڵکوژیی سەر کوردان”.
ب ح