كاركردن و مامەڵەكردن لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر رادەگیرێت

مەودا میدیا-
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا سەرجەم كارەكانی بیناسازی و مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتن لە 35 پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری هەولێر بوەستێنێت.

محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە “بەپێی بڕیارەكە تاوەكو مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو، هیچ جۆرە چالاكییەكی بیناسازی و مامەڵەیەكی كڕین و فرۆشتن بە یەكەكانی ئەو پڕۆژانەوە رێگەپێدراو نابێت”.

وتیشی “ئەم هەنگاوە بە ئامانجی رێكخستنەوەی بازاڕی خانووبەرە، پاراستنی مافی هاوڵاتییان و رێگریكردن لە ئاڵۆزیی زیاتر لەو كەرتەدا نراوە، بە تایبەت لە كاتێكدا بازاڕی خانووبەرە بە دۆخێكی سست و كەمیی جووڵەی بازرگانیدا تێدەپەڕێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا ناوچەكە بە تایبەت هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و ئەوەش بووەتە هۆی درووستبوونی دڵەڕاوكێ‌ لای هاوڵاتییانی هەرێم و بەو هۆیەشەوە مامەڵەی بازاڕ لە سەرجەم كەرتەكان بە تایبەت خانوبەرە بە تەواوی خاو بووەتەوە.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان