مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئێران تا مانگی یەکی داهاتوو روونادات، رەخنەی لە دیموکراتەکانی کۆنگرێسیش گرت کە هەڕەشەی کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەکەن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ترەمپ دانی بەوەدانا کە رەنگە بژاردە سەربازییەکانی سنووردار بن کاتێک دیموکراتەکان لە مانگی یەکدا کۆنترۆڵی کۆنگرێس دەکەن، بەڵام هیوای ئەوەی دەربڕی کە ئۆپۆزسیۆن ململانێکان نەباتە ئەو ئاستەی کە بە “کۆتایی پێشوەختە” ناوی بردووە.
دۆناڵد ترەمپ وتی “دیموکراتەکان سەرکەوتنێکی چەقێنەر دەگۆڕن بۆ شکست، مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر ئەوە بکەن، سەیرکە، هێزی دەریایی خۆیان، هێزی ئاسمانییان، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان، هەموو شتێک، سەرکردەکانیان لەناو دەچن، مەبەستم ئەوەیە ئەگەر دیموکراتەکان ئەوە بکەن، ئەوا سەرکەوتن دەگۆڕن بۆ شکست”.
ئاماژهى بهوهشكرد “نازانم چۆن دەتوانن لەڕووی سیاسییەوە ئەو کارە بکەن، چونکە ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە، دەتوانین هەرکاتێک بمانەوێت کۆتایی بەم شەڕە بهێنین”.
سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە ئامانجی ئیسرائیل بۆ نەهێشتنی ئێران “پێدەچێت بەدیبهێنرێت”، بەڵام ئامانجی خۆی نییە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی “من بە سادەیی نامەوێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت، من هەرگیز لەگەڵ گۆڕینی رژێم و دژی گۆڕینی رژێم نەبووم، ئەوە هەرگیز پێوەر نەبووە بۆ من”.
ع