مەودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە ئاشکرایکرد پێشنیاز دەکەن دەستەیەکی باڵا لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی وڵات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنرێت و پشتیوانیی لە بانگەوازەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن بو گفتوگۆ و رێکارەکانی رێگریکردن لە ناردنەدەرەوەی نایاسایی نەوت.
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە رایگەیاند “پێویستە ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک رێز لە خوێنی عیراقییەکان بگرێت و بەرژەوەندیی هەموو هاوڵاتییان بپارێزێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عیراق لەبەردەم قۆناغێکی گرنگی چەسپاندنی سەقامگیریی و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی وڵاتدایە و حکومەتی عەلی زەیدی، رووبەڕووی ئەرکە نیشتمانییە گەورەکان دەبێتەوە،بە تایبەت سەپاندنی یاسا، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کۆکردنەوەی چەک تەنها لە دەستی دامەزراوەکاندا”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێشنیاز دەکەن دەستەیەکی باڵا لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی وڵات پێکبهێنرێت تاوەکو ئەرکی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان بەپێی دەستوور لە ئەستۆ بگرێت”.
ب ح