سەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا-

سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغدا دەکات.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە چۆنییەتی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم تەواوکردنی بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی وادەی دەستوور و تاوتوێکردنی دوا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، سبەینێ پەرلەمانی عیراق بەبێ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەبارەی سوێندخواردنی یاسایی بۆ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە نوێیەکان کە شوێنی ئەندامە کشاوەکان دەگرنەوە لەگەڵ دەنگدان لەسەر پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان و دابەشکردنی ئەندامان بەسەر لیژنەکاندا کۆدەبێتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان