مه‌ودا میدیا-
له وه‌رزى باران بارینى ئه‌مساڵ، ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه و تا ئێستا زیاتر له 10 مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له وه‌رزى باران بارینى ئه‌مساڵه‌وه، ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه”.
وتیشى “ئه‌مساڵ به‌نداوه‌كه زیاتر له 10 مه‌تر به‌شێوه‌ى ستونى به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دڵخۆشكه‌ره”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “26 مه‌ترى ماوه بۆ پڕبوون، ئێستا ئاوى به‌نداوه‌كه له كۆى 7 ملیار مه‌تر سێجا، یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى تێدایه”.
ع