مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 14ی شوبات، هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی یەك خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەكە و بڕیار دراوە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكە بكرێت”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە بڕی ئەو پارەیەی لەو هاوكارییە بە هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێك دەدرێت نزیكەی 70 هەزار دینارە و لە رێگەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە هەژماری من وەریدەگرن.
كۆی بڕی هاوكارییەكەش بۆ ئەم مانگە نزیكەی شەش ملیار و 400 ملیۆن دینارە و نزیكەی 90,000 ئەفسەر و پێشمەرگەش لەو بڕە پارەیە سوودمەند بن.
ئ پ