مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێكدا، ئه‌مه‌ریكا دوو كه‌شتى فڕۆكه هه‌ڵگرى ڕه‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه و بڕیاریشه له رۆژانى داهاتوو سێیه‌م كه‌شتى ره‌وانه بكات.
کەناڵی 14 ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه “کەشتی فڕۆکە هەڵگری سێیەم بە ناوی جۆرج بۆش ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەگاتە ۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ئەمه‌ریکا پێشتر دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری زەبەلاحی دیکەی ناردبووە ناوچەکە بە ناوەکانی جیراڵد فۆرد و ئەبراهام لینکۆڵن.
شاره‌زایان پێیان وایه ناردنى ئه‌و كه‌شتیانه ئاماژه‌یه بۆ بوونى شه‌ڕ و ئاڵۆزى له ناوچه‌كه‌و هه‌ندێكیش پێیان وایه، چاوترسێنى ئێرانه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
ع