ئەمڕۆ سێشەممە، هاوكات لەگەڵ دابەزینی نرخی زێڕ، نرخی نەوتیش لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد.
بەیانی ئەمڕۆ بە رێژەی 0.2% نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی و هەر بەرمیلێك بوو بە 68 دۆلارو 59 سەنت. .
دابەزینی نرخی نەوت سەرباری ئەوە دێت كە ئێستا ئێران دەستی بە مانۆڕێكی سەربازی كردووە لە گەرووی هورمز، بەڵام نزیكبوونەوەی كاتی دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتن و تاران كە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت جۆرێك لە دڵنیایی داوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
گەرووی هورمز، رێڕەوێكی ئاویی ستراتیژییە كە زۆربەی نەوتی وڵاتانی وەك سعودییە، ئیمارات، كوێت، عیراق و ئێرانی لێوە هەناردە دەكرێت بۆ بازاڕەكانی جیهان.
ئ پ