دژایه‌تیی مالیكى ده‌ستیپێكرد

مه‌ودا میدیا-

تا دێت، دژایه‌تیكردنى نورى مالیكى، كاندیدى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق زیاتر ده‌بێت.

ته‌له‌فزیۆنى سکای نیوز عەرەبی بڵاویكرده‌وه‌ “عەممار حەکیم و قەیس خەزعەلی و محەمەد شیاع سودانی و حەیدەر عەبادی ئەو کەسانەن کە رەزامەندییان داوە لەسەر پێشنیاری دۆزینەوەی بەدیل بۆ مالیکی”.

ئاماژە به‌وه‌شكراوه‌ “ئەوان هەوڵدەدەن بازنەی رەزامەندبوان لەسەر ئەم پێشنیارە فراوانتر بکەن بۆ هەشت كەس لە کۆی 12 ئەندامی چوارچێوەکە، بەو شێوەیە رەزامەندی دوو لەسەر سێی ئەندامان بەدەستبهێنن”.

دژایه‌تیكردنى مالیكى دواى ئه‌وه‌ ده‌ستپێكرد كه‌ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمره‌یکا هۆشدارییداوە بە عیراق لە هەڵبژاردنەوەی مالیکی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان