رووداوەکەی کەڵەوانان هێرشی درۆنی بووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی تیمی کوردستانی – عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی لەبارەی رووداوەکەی نزیک بازگەی کەڵەوانان لە پیرەمەگروون زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە.

کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی – عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی بە مەودا مدیای راگەیاند “کاتژمێر 7:40 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (لاندکرۆزەر – ژمارە سلێمانی – گوللە نەبڕ) لەسەر ڕێگای نێوان دوکان بۆ سلێمانی، بەرانبەر گوندی حەسەن تەپە لەلایەن درۆنێکی نەناسراوەوە بە ئامانجگیراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە هێرشەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی تریش بە سەختی برینداربووە، قوربانییەکانیش هەڵگری ناسنامەی ئێرانین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان