کار بۆ دەستپێکردنەوەی جووتسایدکردنی رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن دەکرێت

مەودا میدیا-

بەهۆی نەبوونی پارە کارەکانی رێگای جووتسایدکردنی رێگای نێوان زەڕایەن بۆ دەربەندیخان راگیراوە و کە درێژیی رێگاکە 20 کیلۆمەترە و قائیمقامی دەربەندیخانیش ئاشکرایکرد کە هەوڵدەدەن پڕۆژەکە دەستپێبکاتەوە.

ئامانج محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند “وەرزی دابارین و نەبوونی پارەی کاش دوو هۆکاری سەرەکی بوون بۆ راگرتنی کارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی دەربەندیخان بۆ زەڕایەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جێگری سەرۆک وەزیران و نووسینگەکەی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دابینکردنی پارەی کاش بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار و و تەواوکردنی پڕۆژەکە و هیمەتی تەواوی بۆ دەکەن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، پڕۆژەی جووتسایدکردنی رێگای نێوان دەربەندیخان-زەڕایەن ماوەی 10 ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە و ساڵی رابردوو کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردەوە بەڵام لەئێستادا راگیراوە و تێچووی پڕۆژەکەش 110 ملیار دینارە و 14%ی کارەکانی تەواو بووە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان