مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، برینداركردن، هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت چه‌ند تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “له چه‌ند کات و چالاكییەکی جیاوازدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت، چه‌ند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، برینداركردن، هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (15) لەیاسای چه‌ك و (430) و (31405) و (31/406) لەیاسای سزادانی عیراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”.
ب ح